كیژۆڵه‌یه‌كی 8 ساڵان به‌شوودرا
به‌زۆر به‌شوودانی کچانی ته‌مه‌ن خوار 16 ساڵان له وڵاتێکی وه‌ک یه‌مه‌نی عه‌ره‌بیدا دیارده‌یه‌کی زه‌قی نامرۆڤانه‌ی رۆژانه‌یه و به‌شێکی زۆری ره‌گه‌زی مێینه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.به‌پێی ئه‌و زانیاريیانه‌ی له‌لایه‌ن رێکخراوی UNICEF ه‌وه له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا له‌ڕاپۆرتێکی تایبه‌تدا بڵاوکراوه‌ته‌وه "50% ی کچانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵان له وڵاتی یه‌مه‌ن له ژێر گوشار‌و زه‌برو‌زه‌نگی که‌سوکاریاندا به زۆر ده‌درێنه شوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه له ژیان وگوزه‌رانێکی ئێجگار سه‌ختدا رۆژگار به‌سه‌رده‌به‌ن".
نجود ناسر- ی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان، قوربانییه‌کی تری ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته دواکه‌وتووه باوکسالارییه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرس و رایه‌کی پێکرابێت و پێشوه‌خت ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕیبێت، به بڕیاری باوکی ده‌درێته پیاوێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵان و ئه‌میش وه‌ک نه‌ریتێکی باوی نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌ی چوونه خوێندنگه له نجودی هاوسه‌ری قه‌ده‌غه ده‌کات.
نجودی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه سکاڵای له‌سه‌ر هه‌ریه که له باوکی و هاوسه‌ره‌که‌ی تۆمارکردبوو، له زاری خۆیه‌وه له به‌رده‌م دادگای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌دا ئاشکرایکرد: "چه‌ندین جار دووچاری لێدانی جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژی تووند هاتووم و ده‌خوازم به هه‌ر نرخێک بێت له‌و مه‌رگه‌ساتانه ڕزگارم بێت".
دوای چه‌ندین دانیشتنی دادگا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دادگايیکردنه‌که به قازانجی ئه‌و کیژۆڵه‌یه که‌وته‌وه و حوکمی زیندانیکردنیش به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له دوو تاوانباره‌که‌دا درا.
(نجود) یش دواجار به‌م شێوه‌یه بۆ مێدیاکان دوا: ئێستا هه‌ست ده‌که‌م باری گرانی سه‌رشانم سووک بووه و به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی جارێکی تر ده‌چمه‌وه ناوهاوڕێکانم و خوێندنگه.
70% ى ژنانی ئه‌و وڵاته به هۆی به‌زۆر به‌شوودانیان و دابڕان له خوێندن دووچاری کێشه‌ی نه‌خوێنده‌واری بوونه‌ته‌وه.














