بجوكترين كج حه زله فيلمى هندى ئه كات
![]() كچێكی هندی كه‌ناوی "جیوتی" ه له ناغبوری ناوه‌ڕاستی هندستان ده‌ژی و به بچوكترین كچ له جیهاندا دێته هه‌ژماركردن. ئه‌م كچه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (14) ساڵانه به‌ڵام باڵا و كێشی ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێكی ئاسایی ته‌مه‌ن دوو ساڵانه. "جیوتی" باڵای (58) سانتیمه‌تره و كێشی ته‌نها (5) كیلۆگرامه، ئه‌م كچه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك بووه و تاوه‌كو ته‌مه‌نی پێنج ساڵان گه‌شه‌ی سروشتی خۆی وه‌كو منداڵێكی ئاسایی هه‌بووه، به‌ڵام له‌دوای ته‌مه‌نی پێنج ساڵانه‌وه چیتر گه‌شه‌ی راده‌وه‌ستێت و تاوه‌كو ئێستا به‌وجۆره ماوه‌ته‌وه. "جیوتی" ده‌ڵێت: من زۆرم حه‌ز به گوێگرتنه له مۆزیك و سه‌یركردنی فیلمی هندی و ئاواته‌خوازم له داهاتوودا وه‌كو ئه‌كته‌رێكی فیلمی هندی ده‌ربكه‌وم، باوكیشی ده‌ڵێت: من كچه‌كه‌مم زۆر خۆشده‌وێت و ناتوانم بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كیش به‌بێهۆ جێی بهێڵم. |
