20-Apr-2008,16:08
فیلمی (داودو له‌یلی) كه جه‌ی جانری (جه‌لال جان رۆی) ده‌رهێنه ری سینه‌مایی كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، ئه‌م فیلمه یه‌كێكه له‌فیلمه به‌ناوبانگه‌كان له‌ریزبه‌ندی سینه‌مای هۆلیودو له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌مریكا نمایشده‌كرێت و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌ك زۆر سه‌یری ئه‌و فیلمه بكه‌ن. رووداوه‌كانی فیلمه‌كه (كه رووداوی راسته‌قینه‌ن) باس له‌كچه كوردێكی كۆچه‌ر ده‌كات له‌ئه‌مریكا كه ده‌كه‌وێته چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی یه‌هودیدا، به‌ڵام كه‌سوكاری كوڕه‌كه‌و كچه‌كه رازی نین به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان، به‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش كوڕه‌كه ئیسلامه‌تی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا ژیانی خێزانی پێكدێنێت. رووداوه‌كانی تری فیلمه‌كه باس له‌ژیانی كورده ئه‌نفالكراوه‌كان و مه‌ینه‌تییه‌كانیانی دیكه‌ی كورد ده‌كات، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش سه‌رنجی بینه‌ران به‌ره‌و ناخۆشی و مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد راده‌كێشێت، بینه‌رانیش دوای بینینی فیلمه‌كه وێڕای ده‌ربڕینی رالێبوونیان به‌فیلمه‌كه، هاوسۆزی خۆشیان بۆ گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه،

|