23-Apr-2008,15:10

كیژۆڵه‌یه‌كی 8 ساڵان به‌شوودرا

به‌زۆر به‌شوودانی کچانی ته‌مه‌ن خوار 16 ساڵان له‌ وڵاتێکی وه‌ک یه‌مه‌نی عه‌ره‌بیدا دیارده‌یه‌کی زه‌قی نامرۆڤانه‌ی رۆژانه‌یه‌ و به‌شێکی زۆری ره‌گه‌زی مێینه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
به‌پێی ئه‌و زانیاريیانه‌ی له‌لایه‌ن رێکخراوی UNICEF ه‌وه له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا له‌ڕاپۆرتێکی تایبه‌تدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ "50% ی کچانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵان له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن له‌ ژێر گوشارو زه‌برو‌زه‌نگی که‌سوکاریاندا  به‌ زۆر ده‌درێنه‌ شوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ژیان وگوزه‌رانێکی ئێجگار سه‌ختدا رۆژگار به‌سه‌رده‌به‌ن".
نجود ناسر- ی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان، قوربانییه‌کی تری ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ دواکه‌وتووه‌ باوکسالارییه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرس و رایه‌کی پێکرابێت و پێشوه‌خت ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕیبێت، به‌ بڕیاری باوکی ده‌درێته‌ پیاوێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵان‌ و ئه‌میش وه‌ک نه‌ریتێکی باوی نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌ی چوونه‌ خوێندنگه‌ له‌ نجودی هاوسه‌ری قه‌ده‌غه‌ ده‌کات.
نجودی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه‌ سکاڵای له‌سه‌ر هه‌ریه ‌که‌ له‌ باوکی و هاوسه‌ره‌که‌ی تۆمارکردبوو، له‌ زاری خۆیه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م دادگای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌دا ئاشکرایکرد: "چه‌ندین جار دووچاری لێدانی جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژی تووند هاتووم‌ و ده‌خوازم به‌ هه‌ر نرخێک بێت له‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ ڕزگارم بێت".
دوای چه‌ندین دانیشتنی دادگا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دادگايیکردنه‌که‌ به‌ قازانجی ئه‌و کیژۆڵه‌یه‌ که‌وته‌وه‌ و حوکمی زیندانیکردنیش به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ دوو تاوانباره‌که‌دا درا.
(نجود) یش دواجار به‌م شێوه‌یه‌ بۆ مێدیاکان دوا: ئێستا هه‌ست ده‌که‌م باری گرانی سه‌رشانم سووک بووه‌ و به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی جارێکی تر ده‌چمه‌وه‌ ناوهاوڕێکانم و خوێندنگه‌.
70% ى ژنانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هۆی به‌زۆر به‌شوودانیان و دابڕان له‌ خوێندن دووچاری کێشه‌ی نه‌خوێنده‌واری بوونه‌ته‌وه‌.

نووسینی: ‌ خەندە خان چینی: دیاری نه‌کراو | (2) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر

تێبینی تۆ ؟
بۆچوون:

سلاو
دست خۆش به راستي مالبه رئكي جوانت هه يه هه ر سه ركه وتوو بيت .
http://www.4kurd4.blogfa.com
ئه كه ر بئت خؤش بيت سه رداني منيش بكه .
نووسینی: خؤشه ويستي بئ سنور ڕێکه‌وتی 09:42, 29-Apr-2008 | Link | |
زورسوباس
زورسوباست ده كه م به ريز بوبه يامه جوانه كه ت هيوام سه ركه وتنته
نووسینی: خه نده ڕێکه‌وتی 14:36, 21-May-2008 | Link | |