ئه‌وروپییه‌كانیش بۆ عه‌زیزی وه‌یسی سه‌ماده‌كه‌ن
ماوه‌یه‌که عه‌زیز وه‌یسی له‌جموجوڵێکی هونه‌ریدایه به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی هاوین له‌ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی له‌سوید خه‌ڵکی کورد‌و خه‌ڵكی ئه‌وروپاش به‌شداری له‌ئاهه‌نگه‌كانی ده‌كه‌ن.ئه‌م هونه‌رمه‌نده شه‌وانی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌چێت بۆ ناو دیسکۆو باڕه‌کانی ستۆکهۆڵمى پایته‌ختی سوید.ماوه‌ی 32 رۆژه هه‌تا کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته عه‌زیز وه‌یسی له سوید‌و ئه‌وروپایه‌و ده‌چێته دیسکۆ و باڕه‌کان.هه‌تا ئێستا شه‌وانی هه‌ینی و شه‌ممه له‌یه‌کێک له‌دیسکۆکانی گه‌مڵاستاند که‌ده‌که‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری ستۆکهۆڵمى پایته‌ختی سویده‌وه بوونی هه‌یه. چۆن ئه‌مه روویدا؟! وه‌ک ده‌زانين سێدێی نوێی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناوی { سۆما} که‌وتۆته‌به‌ر ده‌ستی زۆربه‌مان، یه‌ک له‌و سێدێیانه به هۆی كوردێكه‌وه که‌پیشه‌ی پاسه‌وانه { ڤاکت} یان { ڤۆدیگارد } ه له‌به‌رده‌م دیسکۆکان، پێشکه‌ش به دیسکۆی گه‌مڵاستاند کراوه، به‌رپرسانی دیسكۆكه‌ش 2 گۆرانی لێهه‌ڵده‌بژێرن به‌ناوی { گوڵ وه‌ی گوڵ } یه‌که‌م تراک، { نه‌رمه نه‌رمه } شه‌شه‌م تراک، پاش سه‌عات 01.00 ى نیوه‌شه‌و بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قه په‌خشده‌کرێت، سویديیه‌کان و خه‌ڵکانی به‌شداربوونی ئه‌و دیسکۆیه به‌هه‌ق و ناهه‌ق ساماده‌که‌ن له‌ته‌ک ڕیتمی ئه‌و دوو گۆرانیيه‌دا