جۆرێكی تری هاوسه‌رگیریی له‌ئه‌مریكا

پاشئه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ویلایه‌تی ئه‌مریكا واتا ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هاوڕه‌گه‌زێتی و هاوسه‌رگیریی له‌نێوانیاندا رێگه‌ی پێدرا، ئێستا جۆرێكی دیكه له‌هاوسه‌رگیریی بۆ یه‌كه‌مجار له‌م ویلایه‌ته‌دا داهێنرا كه ئه‌ویش هاوسه‌رگیریی به‌كۆمه‌ڵه.دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له‌ئه‌مریكا ژماره‌یان رووی له‌زیادبوون كرد‌و له‌سه‌ره‌تادا بۆ كاری یاسایی ئاسان نه‌بوو كه رێگه‌یان پێبدات بۆ به‌هاوسه‌ربوونیان، دواتر ئه‌وان به‌ڕه‌سمی له‌یاسادا دانیان پێدانراو به‌و جۆره‌ش به‌هاوسه‌ربوون له‌نێوانیاندا رێگه‌ی پێدرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یاساكانی هاوسه‌رگیریی له‌ئه‌مریكادا بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی جیهاندا رێگه‌یدا به دوو ژن و پیاوێك له‌گه‌ڵ دوو ژن و پیاوێكی دیكه‌دا به‌شێوه‌ی ره‌سمی یاسای په‌یماننامه‌ی هاوسه‌رێتی پێكبهێنن.یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه به‌هاوسه‌ربوونی نێوان (تۆنی) و (كایه) یه له‌گه‌ڵ (كوین) و (سندی) كه ئێستا به‌شێوه‌ی یاسایی دانی پێدانراوه‌و عیشق و خۆشه‌ویستی چوار كه‌سی وه‌كو ئه‌م دوو ژن و دوو مێرده له ئه‌مریكا هه‌موو كه‌سێكی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له (تۆنی) و (كایه) و (كوین) و (سندی) لاپه‌ڕه‌كانی په‌یماننامه یاساییه‌كه‌یان ئیمزاكرد به‌ره‌و ماڵی تازه‌ی خۆیان رۆیشتن، ئه‌م چوار كه‌سه له‌ماڵێكی هاوبه‌شدا ده‌ژین یه‌ك جێخه‌وی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و به‌ڵێنیانداوه به‌شێوه‌ی گروپیش لێپرسراوێتی منداڵه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان.