خوێندكارێك له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا منداڵێكی بوو
دوێنێ 2/7 له‌یه‌مه‌ن ژنه خوێندكارێك له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌رمه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا منداڵێكی بوو.له‌كاتێكدا ژنه‌كه كه‌خوێندكارێكی قۆناغی دواناوه‌ندییه‌و دانیشتووی پارێزگای حه‌دیده- یه له‌خۆرئاوای یه‌مه‌ن، سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وانه‌ی جوگرافیا بوو له‌تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كاندا، هه‌ستی به‌ئازار كرد‌و كچێكی بوو، ژنه‌كه‌ش به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا پله‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ستبهێنێت، كچه‌كه‌ی ناونا "ممتازه" واته نایاب.