هه‌ردووكیان بوونه باڵیۆزی ئاسیاسێڵ
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5/7 له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای ئاسیاسێل گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح و ره‌زا عه‌بدوڵڵا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك له‌وانه‌ش سازكردنی كۆنسێرت و چه‌ند چالاكییه‌كی ریكلامی جۆراوجۆر به‌ناوی ئاسیا سێڵه‌وه مۆركردو به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ده‌بنه باڵیۆزی ئاسیاسێڵ بۆ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر.له كۆنفراسه‌كه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند خۆشحاڵی خۆیان ده‌بڕی و بڕیاریشه داهاتی ئه‌و كۆنسێرته‌ی كه‌سازی ده‌كه‌ن بدرێت به‌خه‌ڵكی هه‌ژار.له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هاوكاری پارێزگای سلێمانی و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح و ره‌زا عه‌بدوڵڵا سه‌ردانی ئاواره‌كانی باشوری عیراق (له‌كه‌مپی قالاوا) ی شاری سلێمانی كرد‌و یارمه‌تییان به‌سه‌ر 185 خێزاندا دابه‌شكردو بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی بكه‌ن.كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له ئه‌مڕۆوه 5/7 سندوقێكی خێرخوازیی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هه‌ژاران داده‌مه‌زرێنێت.
