6-Jul-2008,15:17
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێكخراوێكی خێرخوازی له لۆس ئه‌نجلس ئاشكرایكرد كه هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی (براد بیت و ئه‌نجلینا جولی) بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاریان به‌خشیووه به‌مه‌به‌ستی فێركردن و خوێندنی منداڵان، ئه‌و منداڵانه‌ی كه گاریگه‌ری جه‌نگی عێراق هۆكاربووه بۆ دواكه‌وتنیان له‌خوێندن تاكو ئه‌و منداڵانه بتوانن به‌رده‌وامبن له خوێندن، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه باوكیان وه‌كو سه‌رباز له‌عیراقدا كوژراون.شایانی باسه (جولی) ته‌مه‌ن 33 ساڵان و (براد بیت)ی 44 ساڵان ده‌یان ملیۆن دۆلاریان وه‌كو كاری خێرخوازی به‌خشیوه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها ئه‌نجلینا له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه وه‌ك باڵیۆزی ڕێكخراوه‌كه به‌رگری له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.