7-Jul-2008,12:47

موهه‌نه‌د په‌نێكی تر ده‌نێته‌وه‌!

له‌به‌حرێن كچێكی ده‌سگیراندار مۆڵه‌تی ته‌نها هه‌فته‌یه‌كی به‌ده‌زگیرانه‌كه‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی كتومت هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌ك موهه‌ند- ی پاڵه‌وانی زنجیره‌ی توركی دۆبلاژكراو "نور" بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا داواده‌كات ته‌ڵاقی بدات.
به‌گوێره‌وی داواكاری كچه‌كه‌ پێویسته‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت قژیشی وه‌ك موهه‌ند دابهێنێت، ده‌زگیرانه‌كه‌شی نه‌ك هه‌ر داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد به‌ڵكو پیاوانه‌ سێبه‌سێ ته‌ڵاقیدا.جێی باسه‌ پێشتریش هه‌ر به‌هۆی موهه‌نده‌وه‌ 6 ژن و پیاو له‌چه‌ند وڵاتێكی جیادا لێكجیابووبوونه‌وه‌.

نووسینی: ‌ خەندە خان چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر

تێبینی تۆ ؟
بۆچوون: