جوانترین و درێژترین پێكه‌نین له‌جیهاندا
له‌تایلاند ژنێك له‌پێشبڕكێیه‌كدا كه‌له‌شاری باتایا له‌باشوری ئه‌و وڵاته رێكخرا، نازناوی خاوه‌نی جوانترین و به‌رزترین و درێژترین پێكه‌نینی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ستهێناو به‌و هۆیه‌وه 3000 دۆلاری وه‌رگرت.ژنه‌كه كه‌ناوی نیت تران وینگ- ه‌و مامۆستای زمانی ئینگلیزییه‌و ته‌مه‌نی 54 ساڵانه، توانی بۆ ماوه‌ی 12 خوله‌ك له‌سه‌ریه‌ك پێبكه‌نێت به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی له‌نێوان 136 ژن‌دا به‌ده‌ستهێنا.