16-Jul-2008,16:36
موهه‌ندی پاڵه‌وانی زنجیره‌ی دۆبلاژكراوی توركی نور په‌نێكی تری نایه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌نه‌خۆشخانه.له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی یه‌مه‌ن په‌رۆشی په‌رستاره‌كان به‌زنجیره‌ی ناوبراوه‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌نه‌خۆشه‌كان كه‌ژنێكی دووگیان بوو له‌حاڵه‌تی منداڵبووندا، پشتگوێبخرێت چونكه له‌و كاته‌دا په‌رستاره‌كان نه‌یانویست نوریان له‌ده‌ست بچێت هه‌ر بۆیه چوون بۆ سه‌یركردنی زنجیره‌كه‌و ژنه‌كه‌یان پشگوێخست.ئاژانسێكی یه‌مه‌ن بڵاویكرده‌وه: هه‌ر چه‌نده ژنه‌كه له‌حاڵه‌تی منداڵبوونێكی قورس‌دا بوو به‌ڵام په‌رستاره‌كانی سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ژنه‌كه منداڵه‌كه‌ی دره‌نگ ده‌بێت و پێی ده‌چێت هه‌ر بۆیه پشتگوێ‌یان خست و چوون بۆ سه‌یركردنی زنجیره‌ی نور، له‌و كاته‌دا پزیشكێك به‌وێدا تێپه‌ڕی و بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ژنه‌كه پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه بۆ رزگركردنی ژنه‌كه‌و كۆرپه‌كه‌ی و تووشی شۆك هات كه‌له‌كاتێكی وا هه‌ستیاردا په‌ره‌ستاره‌كان پشتگوێ‌یان خستووه‌و ئه‌ویش بۆ خۆی به‌ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه.