نانسی به‌م زووانه شوو ده‌كات
رۆژنامه‌ى ( رۆز یوسف) ی میسرى رایگه‌یاند كه ئه‌ستێره‌ی لوبنانى ( نانسی عه‌جره‌م ) به‌م زووانه شوو به دكتۆرێكى ددان ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى چیرۆكى خۆشه‌ویستی نێوانیان دوو ساڵی خایاند . رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هاوسه‌رى داهاتووى نانسی ناوى ( فادی ) یه و له خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌نده كه ماوه‌ى دوو ساڵه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستى له نێوانیاندا هه‌یه به‌لام بڕیارى هاوسه‌رگیرى دواخرابوو تا ئه‌وكاته‌ى كه هه‌ریه‌كه‌یان له هه‌ستى ئه‌وه‌ى دیكه‌یان بگات به‌م دواییه ( فادى ) داوى نانسى كردبوو به‌لام نانسى پێی باش بوو كه دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ى دڵنیا بێت له سه‌ركه‌وتنى ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی كه به‌م زووانه ده‌ری ده‌كات . هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه له‌وانه‌یه هه‌ردووكیان ئاهه‌نگێكى زۆر گه‌وره بكه‌ن و زۆر له هونه‌رمه‌ندو ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانیش ده‌عوه‌ت بكه‌ن .

