كۆشكه‌كه‌ی "نور" بۆ فرۆشتن
دوابه‌دوای ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ییه‌ی زنجیره درامای نور دروستیكرد له‌ناو بینه‌راندا كه درامایه‌كی توركیه‌و دۆبلاژكراوه‌ته سه‌رزمانی عه‌ره‌بی، ئێستا ئه‌و كۆشكه‌ی كه زنجیره دراماكه‌ی تێدا وێنه‌گیراوه‌كه ناوی كۆشكی محه‌مه‌د عه‌بود ئه‌فه‌ندییه، به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی له‌هه‌وڵی دیاریكردنی نرخێكدان بۆی.به‌پرسی فرۆشتنی ئه‌م كۆشكه برای كوڕه پاڵه‌وانی دراماكه موهه‌نده‌و تائێستا نرخی كۆشكه‌كه گه‌یشتۆته 75 ملیۆن یۆرۆ.50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د عه‌بود ئه‌فه‌ندی ئه‌و كۆشكه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناری رووباری بۆسفۆر دروستكرد، كه‌له‌و رۆژه‌دا هه‌رگیز به‌بیری ئه‌فه‌ندیدا نه‌ده‌هات كه‌وا له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ئه‌و كۆشكه ببێته خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كان كه بۆ بینینی ئه‌و كۆشكه رۆژانه سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی كه له‌ناو درامه‌كه‌دا بۆته ژوانگه‌ی نورو موهه‌نه‌دو گۆڕینه‌وه‌ی نیگا‌و دایه‌لۆگه رۆمانسیه‌كانیان.
