جولى به‌رامبه‌ر وێنه‌گرتنى دوانه‌كه‌ى داواى 20 ملیۆن دۆلار ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژانى ڕابردوو ئه‌نجیلینا جولى ئه‌ستێره‌ى هۆلیوود و هاوسه‌رى "براد بێت"ی ئه‌كته‌رى ناودارى ئه‌مریكى له نه‌خۆشخانه‌ى "لێنڤال" له شارى نایسى فه‌ره‌نسى دوانه‌یه‌كى بوو . ئه‌مه‌ش ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له نێو ڕۆژنامه‌كانى جیهاندا دروستكرد .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر له ڕۆژنامه‌نوسانى جیهان هه‌ولى ئه‌وه‌یان ده‌دا بوئه‌وه‌ى وێنه‌ى مناله‌كانى جولى بگرن ، كه‌چى جولى و براد بێت له لێدوانێكدا وتیان" ئه‌و كه‌سه‌ى بیه‌وێت یه‌كه‌م جار وێنه‌ى مناله‌كانمان بگرن و بلاوبكه‌نه‌وه ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره 20 ملیۆن دۆلار بدات .هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا ئه‌م پاره‌یه بۆ ئێمه نییه ، به‌لكو پێشكه‌ش به ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بده‌ن به لێقه‌وماوانى جیهان . شایانى باسه جولى له ساڵی 2006یشدا منالێكى بوو ، به‌لام ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌رامبه‌ر وێنه‌گرتنى مناڵه‌كه‌ى وه‌ریگرت بوو پێشكه‌ش به ڕێكخراوێكى خێرخوازى كردبوو .
