موهه‌نه‌د دوو ژنی تریشی به‌ته‌ڵاقدان دا
دیاره ئه‌و كێشانه‌ی كه‌درامای ته‌له‌فزیۆنی توركی دۆبلاجكراو "نوور" ده‌یاننێته‌وه، به‌ئاسانی كۆتاییان نایه‌ت، له‌دوا هه‌واڵدا له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه‌به‌هۆی موهه‌نه‌د- ی پاڵه‌وانی دراماكه‌وه، له‌شاری مه‌كلا- ی یه‌مه‌ن دوو ژن- ی تر ته‌ڵاقدراون.به‌گوێره‌ی دانیشتوانی مه‌كلا موهه‌ند بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌پیاوانی ناوچه‌كه ئیریی "غیره" له‌ژنه‌كانیان بكه‌ن و دواتریش ده‌بێته‌هۆی روودانی حاڵه‌تی لێكجیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده‌كان.جێی باسه له‌وه‌ته‌ی دراماكه پێشكه‌شكراوه، چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان له‌ناوچه جیاكانی جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه روویانداوه.
