بۆ كیلۆیه‌ك خه‌یار له‌مێرده‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه
ژنێك له‌پێناو كیلۆیه‌ك خه‌یار داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی ده‌كات.رۆژنامه‌ی ئیعتمادی تاران بڵاویكرده‌وه: ژنێك به‌ناوی (ن) له‌داخی ئه‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی پتر له راده ره‌زیل و چاوچنۆكه داوای جیابوونه له‌مێرده‌كه‌ی ده‌كات.(ن) پاش سه‌ردانكردنی دادگا به دادوه‌ری راگه‌یاندووه كه پیاوێكی زۆر پاره‌په‌رست و چاوچنۆك و ره‌زیله و چیتر ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا بژی و ده‌یه‌وێت لێی جیابێته‌وه. (ن) ده‌ڵێت: له‌منداڵییه‌وه حه‌زم له خه‌یاره و زۆرجاریش به‌مێرده‌كه‌مم وتووه كه ئێواران هاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی خه‌یارم بۆ بێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ندێك جار پشتگوێی خستووه‌و بۆی نه‌هێناوم، بۆیه بڕیارمدا بچمه دادگا و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێبكه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه‌ماره‌ییه‌كه‌ی 400 لیره‌یه‌و به‌مێرده‌كه‌ی وتووه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقی بدات واز له‌ماره‌یه‌كه‌ی ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و رازیی نیه به‌جیابوونه‌وه.
