په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا نانسی عه‌جره‌م خه‌ڵاتده‌كات
هونه‌رمه‌ند نانسی عه‌جره‌م خه‌ڵاتی په‌رله‌مانی فیدراڵی كه‌نه‌دای پێ به‌خشرا.ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 22/7 عومه‌ر ئه‌لگه‌برا ئه‌ندام په‌رله‌مانی فیدرالی كه‌نه‌دا له‌ئاهه‌نگێكی شایسته‌دا كه له‌هۆڵی زنوبیا له‌شاری تۆرونتو سازكرا خه‌ڵاتی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دای به‌هونه‌رمه‌ند نانسی عه‌جره‌م به‌خشی.ئه‌لگه‌برا له وته‌یه‌كدا وتی: نانسی هونه‌رمه‌ندێكی پێشكه‌وتووه و خزمه‌تێكی زۆری به گه‌ل و هونه‌ره‌كه‌ی گه‌یاندووه بۆیه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به سوپاسه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشێته هونه‌رمه‌ند نانسی عه‌جره‌م، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی رێز‌و خوشه‌ویستی گه‌لی كه‌نه‌دا و په‌ناهه‌نده‌ی عه‌ره‌به له‌م وڵاته‌دا .
هونه‌رمه‌ند نانسی عه‌جره‌م له‌لای خۆیه‌وه سوپاسی په‌رله‌مان و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ری عه‌ره‌بی كرد 