كۆنگره‌ی شێته‌كانی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دروستبوونی شاری مۆسكۆ له رۆژانی 6-7 ی مانگی سێپته‌مبه‌ر، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی جیهانی شێته‌كان له‌هۆڵی شانۆی ساتس له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی شێتن یان نیمچه شێتن به‌شداریی ده‌كه‌ن و بڕیاره چه‌ندین كه‌سی گاڵته‌جاڕی به‌ناوبانگی جیهانی له‌وانه "فروچ سالری" وانه‌ی شێتی بڵێنه‌وه و بڕیاریشه شێته‌كان كۆنسێرتێكیش به‌ڕێوه‌ببه‌ن.له‌و كۆنگره‌یه‌دا هاتنی منداڵانی خوار 8 ساڵان قه‌ده‌غه‌یه.بڕیاریشه به بۆنه‌ی ساڵیادی دروستبوونی مۆسكۆ 585 به‌رنامه‌ی جیاواز له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.

