هه‌رپیاوێك 2 ژن زیاتری به‌رده‌كه‌وێت
كێشه‌ی كه‌می ژماره‌ی پیاوان له‌شاری (هۆنگ كۆنگ) پێده‌چێت بووبێته كێشه‌یه‌كی قوڵتر له‌وه‌ی كه هه‌یه، ئه‌ویش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه كه‌تیایدا هاتووه بۆ 409 پیاو هه‌زار ژن هه‌ن.ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ساڵی 1996 ه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌و كاته‌ی كه ژماره‌ی ژنان له‌پیاوان زیاتر بوو، له‌ساڵی 2006 یشدا 912 پیاو به‌رامبه‌ر هه‌زار ژن بوون به به‌راود له‌گه‌ڵ ساڵی 2001 دا كه 956 پیاو به‌رامبه‌ر هه‌زار ژن هه‌بوون.به‌پیی تازه‌ترین راپۆرت كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڵاویكردۆته‌وه، ژماره‌ی پیاوان له‌شاری هۆنگ كۆنگ گه‌یشتۆته 3287400 و ژماره‌ی ژنانیش گه‌یشتۆته 3638500 له‌ساڵی 2007 دا.ئه‌و راپۆرته‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه به‌هۆی ئه‌و نایه‌كسانییه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 35 بۆ 39 ساڵانه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
