هونه‌رمه‌ند سوزان ته‌میم به چه‌قۆ كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له شارى دوبه‌ی ئیماراتى ڕایگه‌یاند كه خانمه هونه‌رمه‌ندى لوبنانى سوزان ته‌میم له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو كوژراوه ، وه ته‌رمه‌كه‌شى له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به كوژراوى دۆزرایه‌وه . به پێی هه‌والێكى تۆڕی ئینته‌ڕنێت ته‌رمى سوزان له شوێنێكى تاریك دۆزرایه‌وه‌و واش دیاربوو كه به چه‌قۆ كوژارابوو . هه‌روه‌ها ئاژانسى ڕۆژنامه‌وانى فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات ڕایگه‌یاند" كه سوزان به كوژراوى له شارى دوبه‌ی دۆزرایه‌وه ، وه سه‌رچاوه‌كه هیچ ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى له‌و باره‌وه نه‌دا . شایانى باسه سوزان له شارى دوبه‌ی ده‌ژیاو چه‌ند مانگێكیش له‌مه‌وبه‌ر هاتوچووى ولاتانى میسر‌و فه‌ره‌نساو لبنانى كردبوو . به‌پێى سه‌چاوه‌كانیش سوزان له‌گه‌ل هیچ كه‌سێكدا كێشه‌ى نه‌بووه ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك كێشه‌ى له ژیانى كه‌سایه‌تى خۆیدا هه‌بووه ، ئه‌ویش دواى لێكجیابونه‌وه ژیانى هاوسه‌ریه‌تى یه‌كه‌م و دووه‌مى بوو .

