5-Aug-2008,16:43

كازم ساهر گورانى پێشكه‌ش به‌ به‌غدا و به‌یروت ده‌كات

كازم ساهر هونه‌رمه‌ندى ناودارى عێراقى له‌ چالاكیه‌كانى ڤیستیڤالى "به‌یت ئه‌لدین"دا چه‌ندین گورانى پێشكه‌ش به‌ شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق و به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان كرد . به‌ پێی هه‌والى ئاژانسى ڕۆیته‌رز كازم ساهر له‌م ڤیستیڤاله‌دا زیاتر له‌ دوو كاتژمێر چه‌ندین گۆرانى كون و تازه‌ى خۆى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوانى ڤیستیڤاله‌كه‌ كرد ، زۆربه‌ى گورانیه‌كانیش له‌ هونراوه‌ى شاعیرى ناودارى سورى "نزار قه‌بانى" بوون .هه‌روه‌ها ئاوازى هه‌موو گورانیه‌كانیش هى خۆى بوون . شایانى باسه‌ ئه‌م ڤیستیڤاله‌ له‌ كوشكى به‌یت ئه‌لدین كه‌ به‌ دورى 50 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشورى ڕۆژئاواى شارى به‌یروت به‌ڕێوه‌چوو .
نووسینی: ‌ خەندە خان چینی: دیاری نه‌کراو | (0) بۆچوون | بۆ که‌سی‌تر

تێبینی تۆ ؟
بۆچوون: