فڕێدانى بنێشتێك سزاكه‌ى 2 هه‌زار دۆلاره
له چیك په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته بۆ یه‌كه‌مجار به‌مه‌به‌ستى پاك‌و خاوێن راگرتنى شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌كان یاسایه‌كى توندى په‌سه‌ند كرد، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى خه‌ڵك ناچار ده‌كات پابه‌ند بن به‌پاك‌و خاوێن راگرتنى شوێنه گشتییه‌كانه‌وه.یاسا تازه‌كه‌ش كه له‌سه‌ره‌تاى مانگى رابردووه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى چیكه‌وه په‌سه‌ندكراوه‌و ئێستاش چۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بریتییه له سزادانى هه‌ركه‌سێك به 30 هه‌زار كرۆن نزیكه‌ى 2 هه‌زار دۆلار، بۆ هه‌ر كه‌سێك جگه‌ره یان بنێشت یان هه‌ر پاشماوه‌یه‌كى تر فڕێبداته سه‌ر شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌كان.جێى ئاماژه‌یه یاساكه به‌بێ جیاوازى به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌كه‌سانى بیانیشه‌وه. .JPG)