سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی مێرووله خواردی
بازرگانێكی دانیشتووی ویلایه‌تی بیهاری هندستان، له پێناو پاراستنی پاره‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی وه‌ك هه‌موو كه‌سێك پاره‌كانی له بانك داده‌نێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی كه پاره‌كه‌ی له بانكه مێرووله سه‌رجه‌م پاره‌كانی بێ كه‌ڵك ده‌كات‌و ده‌یانخوات.بازرگانه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له بانكه‌كه دایناوه نزیكه‌ی 650 هه‌زار رۆپێ یه، نزیكه‌ی 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌و پاره‌یه‌ش بریتییه له هه‌موو سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی.لێپرسراوانی بانكه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێشتر داوایان له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه پاره‌یان له بانكه‌كه داناوه پاره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه، به‌هۆی بوونی مێروله‌ی سپییه‌وه له‌ناو بانكه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته‌ش بازرگانه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئاگاداری ئه‌و داوایه‌ی بانكه‌كه نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ سه‌ردانی بانكه‌كه‌ی نه‌كردووه، رونیشیكرده‌وه كاتێك چووم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقه‌ی كه پاره‌كه‌ی تێدا هه‌ڵگیرابوو له مێرووله‌و پارچه كاغه‌ز زیاترم نه‌بینی.