سۆران..شوتییه‌ك دڵی هه‌یه!
پاش ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی قه‌زای سۆران، له‌بازاڕدا، شوتییه‌كی شه‌ش كیلۆگرامی كڕی و له‌ماڵه‌وه له‌تیكرد، سه‌رنجی شتێكی سه‌یریدا.پیاوه‌كه له‌كاتی له‌تكردنی شوتییه‌كه‌دا، دیمه‌نێكی سه‌یرو ناوازه‌ی بینی كه‌ئه‌ویش بوونی هێڵكاریی دڵ بوو له‌ناو شوتییه‌كه‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی سه‌رنجڕاكێشه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه‌شوتییه‌كه‌ی كڕیوه ناوی حامد عه‌بدوڵڵا- یه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره شتێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌و جۆره ببینێت.ئه‌و پێیوابوو: ئه‌گه‌ر ئه‌و شوتییه له‌هه‌ر وڵاتێكی تر بوایه ده‌بووه باس و خواس و راگه‌یاندنه‌كانیش گرنگییان پێده‌دا، چونكه ئه‌م جۆره بابه‌تانه سه‌رنج راكێشن و بینه‌ر و خوێنه‌ری زۆری هه‌یه
