ئیبراهیم تاتڵیساس ده‌ستگیر ده‌كرێت
ئیبراهیم تاتڵیساس هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی توركیا به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی ژنه كۆنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ستانبوڵه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.به‌پێی میدیاكانی توركیا تاتڵیساس بڕی 500000 دۆلاری داوه به‌كه‌سێك به‌ناوی (حسێن بۆزان) تا (ده‌ریا تۆنای) ژنه كۆنه‌كه‌ی ئیبراهیم بكوژێت.حسێن بۆزان له‌دادگا دانی به‌وه‌داناوه كه ئیبراهیم پێی وتووه 500000 هه‌زار دۆلارت ده‌ده‌مێ، به‌مه‌رجێك ژنه كۆنه‌كه‌م ( زه‌ریا) بكوژی، منیش به‌ده‌ریام وتووه ناتكوژم، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه ته‌نها بریندارت ده‌كه‌م.پێشتر ئیبراهیم له‌لایه‌ن دادگای ئه‌نكه‌ره‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام دواتر ئازاد كرابوو.له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌سڵه‌هان بارش گیرگین پارێزه‌ری تاتڵاسیس هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: له‌میدیاكانه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیستووه. 
