سه‌عات 8.8 خوله‌كی رۆژی 8/8 له‌دایكبوون
له رێكه‌وتێكی كه‌م وێنه‌دا له دوو ویلایه‌تی ئه‌مریكی نزیك یه‌كدا دوو منداڵ كه ناوه‌كانیان (هیلی جو هاور) و (زاندر جیس رینیكره) له رۆژی 8/8/2008 سه‌عات 8.08 خوله‌ك له‌دایكبوون كه كێشه‌كه‌شیان 8.08 پاوه‌ند بوو.زاندر كه له نه‌خۆشخانه‌ی سینت لوك له ویلایه‌تی ئه‌یوا له‌دایك بوو نه‌وه‌ی هه‌شته‌می داپیره‌یه‌تی (دایكی دایكی) ته‌نها هه‌ر ئه‌و نیه كه مێژوویه‌كی ناسروشتی هه‌ڵگرێت به‌ڵكو براكه‌شی كه ته‌مه‌نی دووساڵان ده‌بێت له 4/5/2006 له‌دایك بووه.هه‌ندێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی مینیسوتا باسیان له كڕینی یانسیب ده‌كرد له‌و رۆژه‌دا به‌ڵام دایكی زاندر (تشاد رینیكر) ده‌یگوت هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ژماره‌ی هه‌شت به‌خته‌وه‌ر نه‌بووم، به‌ڵام له ئێستاوه بیر له كڕینی یانسیب ده‌كه‌مه‌وه كه ژماره 8 ی تێدابێت، وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چوار منداڵم هه‌یه وای بۆده‌چم كه ده‌بێت شتێك بكه‌م تاكو منداڵه‌كانم به‌خێو بكه‌م.
