ئیسپانی و ئیتالییه‌كان زۆر عاشقن
پیاوان و ژنانی ئیتالیا و ئیسپانیا نه‌ك ته‌نیا زۆر عاشقن به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ئه‌وروپا، به‌ڵكو لێدانی دڵیان به‌رزتره و زوو ده‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستی به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر.له‌دوا لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رژمێری نه‌ك پزیشكی ئه‌و راستییه ئاشكراده‌كات كه ژیانی هاوسه‌رگیری له‌م دوو وڵاته‌ی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست زۆر درێژتر و به‌رده‌وام تره، به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه سه‌رژمێرییه 76% ی ئیسپانییه‌كان عاشقن، هه‌روه‌ها 78% ی ئیتالییه‌كان عاشقن و كه‌وتوونه‌ته داوی خۆشه‌ویستی، له‌دوای ئه‌وانه وڵاتانی روسیا و ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا دێن.رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی (فینتر سور لیوروپ) ی فه‌ره‌نسی له راپۆرته‌كه‌ی له‌ژێر ناونیشانی "ئیسپانی و ئیتالییه‌كان زۆر عاشقن" ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه (74% ی پیاوانی ئیسپانیا له ته‌مه‌نی 25 ساڵاندا تا ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی 56 ساڵانیش ته‌نیا له یه‌كه‌مین دیدار‌و بینین‌دا ده‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستی و 56% ی ژنانی ئیسپانی له یه‌كه‌م بینین‌دا ده‌كه‌ونه نێوخۆشه‌ویستی.كه‌واته سه‌یر نییه گه‌ر ببینین خه‌ڵكانی ئیسپانیا و ئیتالیا ته‌مه‌ن درێژترن له خه‌ڵكانی تری ئه‌وروپا و ژیانی هاوسه‌رگیرییان درێژتر و به‌رده‌وام تره به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ئه‌وروپا. |