نیوه‌ی كاسه‌ی سه‌ری هه‌یه‌و ده‌ژی
ئادی فلیشته‌ری ته‌مه‌ن 37 ساڵان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی كه له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی شاری (شایربۆك) ی به‌ریتانیا كاری میكانیكی ئۆتۆمبێل (فیته‌ریی) ده‌كرد له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن (21) ساڵان به‌ناوی (ئاشلی كرۆسلاند) ه‌وه زۆر به به‌هێزی لێیده‌درێت و به‌شێكی سه‌ری به‌ته‌واوی ده‌شكێت.پاش ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه هیوای مانه‌وه‌ی زۆر كه‌مبوو به‌هۆی گه‌وره‌یی برینه‌كه‌ی و پزیشكه‌كانیش به هیوایه‌كی كه‌مه‌وه دواین چانسیان بۆدانا ئه‌ویش به‌لابردنی نیوه‌ی كاسه‌ی سه‌ری (جومجومه) ی به‌ڵام له‌داوی (4) مانگ نه‌شته‌رگه‌ریی به‌رده‌وام، (ئادی) له مردن رزگاری ده‌بێت.له‌داوی ده‌ستگیركردنی (ئاشلی) له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به 14 مانگ زیندانی حوكمدراو خانه‌واده‌ی (ئادی) یش زۆر نیگه‌رانبوون به‌و حوكمه له‌میدیاكاندا بڵاویانكرده‌وه كه سزاكه‌ی (ئاشلی) زۆر كه‌مه‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌ی ناگونجێت.

تێبینی تۆ ؟بۆچوون:
dast xoshi
am katat bash xenda xan dastt xosh bo am babata jwanana har sarkawtubit barez
نووسینی: dashti ڕێکه‌وتی 12:41, 12-Aug-2008 | Link | |