دیسانه‌وه به‌زمی دراما توركییه‌كان
له‌درێژه‌ی به‌رداومیی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌هه‌ردوو زنجیره‌ی توركی دۆبلاژكراوی نورو "سنوات الضیاع" ده‌ینێنه‌وه‌و ئه‌و فتوایانه‌ی كه‌دوابه‌داوی ئه‌و كێشانه له‌لایه‌ن زانا ئاینییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و له‌هه‌واڵێكی سه‌یردا، وتارخوێن و پێشنوێژێك له‌سوریا بڕیاریدا كه‌خه‌ڵاتێكی به‌نرخ دابینبكات بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌بایكۆتی ئه‌و دوو درامایه ده‌كه‌ن و سه‌یری ناكه‌ن.وتارخوێن و پێشنوێژه‌كه كه‌ناوی ئه‌بو خالد- ه‌و یه‌كێكه له‌پێشنوێژه‌كانی گه‌ڕه‌كی ناوچه‌ی ریف دیمه‌شق- ی سوریا، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانم بایكۆتی ئه‌و دوو زنجیره‌یه بكات و سه‌یری نه‌كات ئه‌وا من تێچووی عومره‌یه‌كی ئه‌و خوێندكاره ده‌ده‌م".رۆژنامه‌ی "القبس" ی كووه‌یت له‌زاری عومه‌ر كه‌یه‌كێكه له‌قوتابییه‌كانی ئه‌بوخالد، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه به‌ڵام هاوكات عومه‌ر وتیشی: " پێم وانیه هیچ یه‌ێك له‌قوتابییه‌كانی هاوڕێم سه‌یری ئه‌و دوو درامایه‌یان
نه‌كردبێت، ته‌نانه‌ت خودی مامۆستاكه‌شمان سه‌یریكردووه".
نه‌كردبێت، ته‌نانه‌ت خودی مامۆستاكه‌شمان سه‌یریكردووه".