ئه‌فسانه‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2050
گۆڤاری لۆمۆند دیپلۆماتیك-ی فه‌ره‌نسی له‌راپۆرتێكیدا له‌ژێر ناونیشانی "ئه‌فسانه‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2050" راپۆرتێكی ئاماریی بڵاوكردۆته‌وه، كه تیایدا هاتووه‌كه سپی پێسته‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2050 ده‌بنه كه‌مینه‌و ره‌ش پێست و كه‌مینه‌كانی تر ده‌بنه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا، وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: ره‌نگه ئه‌م گۆرِانكارییه نوێیه‌ی دیموگرافیی زۆر به‌په‌له‌تر رووبدات، به‌پێی ئه‌و نه‌خشه دیموگرافیه نوێیه، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا كه ئێستا ده‌گاته 305 ملیۆن له‌ساڵی 2050 ده‌بێته 440 ملیۆن و رێژه‌ی ته‌مه‌ن درێژه‌كان له‌ئه‌مریكا كه‌ئێستا له 12% ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، له‌ساڵی 2050 ده‌گاته رێژه‌ی له 40% دانیشتوان، زیاتر له‌مه‌ش راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كا:
(به پێ دوا راپۆرته‌كه‌ی دیموگرافی ئه‌مریكا، سپی پێسته‌كان رێژه‌ی له 65% دانیشتوانی ئه‌مریكا پێكده‌هێنن، به‌ڵام له‌ساڵی 2050 رێژه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ له 40%ی دانیشتوان و ره‌ش پێسته‌كان كه ئێستا رێژه‌یان ده‌گاته له 12% له‌ساڵی 2050 ده‌بێته 15% دانیشتوانی ئه‌مریكا و به‌ره‌گه‌ز ئیسپانییه‌كان كه ئێستا رێژه‌یان له 15%ی دانیشتوانی ئه‌مریكان، له ساڵی 2050 ده‌گه‌نه رێژه‌ی له 30%، هۆكاری ئه‌م گۆرِانكارییه دیموگرافیایه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی كۆچكردن و زیادبوونی له‌دایكبوونی نوێ له‌لایه‌ن كه‌مینه‌كانه‌وه).