له‌ئه‌مریكا منداڵ و سه‌گ مافیان وه‌ك یه‌كه
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه رێگا له كه‌سوكاری منداڵان ده‌گرێت منداڵه‌كانیان له كوشنی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان دابنێن ئه‌گه‌ر هاتوو پشتێنی سه‌لامه‌تی تێدانه‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ر رووداوێكی هاتووچۆی له‌ناكاو و مه‌ترسیدار، به‌ڵام له‌وڵاتی ئه‌مریكا ته‌نها ئه‌و یاسایه بۆ منداڵان نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر سه‌گیش جێبه‌جێده‌كرێت، چونكه به‌پێی دوایین ئامار له‌و وڵاته ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر له 80 ملیۆن سه‌گ له نێو خانه‌واده‌و ماڵه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌ن و زۆربه‌یان وه‌ك تاكێك له‌و خێزانه ئه‌ژمار ده‌كرێن.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند یاسایه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا كرا به مه‌به‌ستی زیاتر پاراستنی گیانی سه‌گه‌كانی ئه‌مریكا له رووداوه‌كانی هاتووچۆ، ئێستاش ئه‌و پڕۆژه یاسایه تاووتوێده‌كرێت.
له‌یاساكه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته سه‌گه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان هه‌ڵبگرن ئه‌گه‌ر هاتوو كوشنێكی باش و دوور له‌مه‌ترسی و پشتێنی سه‌لامه‌تی تێدا نه‌بێت.
هه‌وڵه‌كانی لایه‌نگرانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به‌رده‌وامه‌و توانیویانه له‌و رێگه‌یه‌وه ره‌زامه‌ندییه‌كی سه‌ره‌تایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ولایه‌تی كالیفۆرنیا وه‌ربگرن، ئه‌ویش به‌غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌رپێچی له‌و پرۆژه یاسایه ده‌كات به‌بڕی 35 دۆلاری ئه‌مریكی.